ساندویچی دووقاتی به‌ په‌نیر

ساندویچی دووقاتی به‌ په‌نیر

پێکهاتەکان
  • 2 پارچه‌ی گۆشتی كه‌ڵه‌شێر
  • 50 گرام له‌ زه‌لاته‌ی تێكه‌ڵ
  • 8 پارچه‌ی سه‌موونی لاكێشه‌یی
  • كرێمی په‌نیریی كرافت
ئاڕاستەکان

 

1. یه‌ك پارچه‌ له‌ سه‌موون بخه‌ سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك و پارچه‌یه‌كی گۆشتی كه‌ڵه‌شێر له‌سه‌ر دابنێ
2. پارچه‌یه‌كی تر سه‌موونی له‌سه‌ر دابنێ و پاشان هه‌ندێك كرێمی په‌نیری كرافتی بخه‌سه‌ر و به‌ هێمنی په‌رتی بكه‌ به‌سه‌ریدا
3. پارچه‌یه‌كی تر له‌ سه‌موونه‌كه‌ بخه‌ سه‌ر په‌نیره‌كه‌ و هه‌ندێك زه‌لاته‌ی بخه‌ سه‌ر پێش ئه‌وه‌ی به‌ پارچه‌ سه‌موونێكی تر دایپۆشی
4. ئه‌مه‌ دووباره‌ بكه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنی ساندویچێكی تر به‌و شتانه‌ی كه‌ ماون
5. هه‌ریه‌ك له‌ ساندویچه‌كان بكه‌ 2 پارچه‌ به‌شێوه‌ی سێگۆشه‌یی و پێشكه‌شی بكه‌ له‌سه‌ر قاپێك