سیاسەتی زانیاریە کەسیەکان

ماجد الفتیم هۆڵدینگ كۆمپانیایه‌كی سنوورداره‌ دامه‌زراوه‌ له‌ شانشینی دوبه‌ی، له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو. ماجد الفتیم چه‌ندین كۆمپانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌وانه‌ بازاری ماجد الفتیم وموڵكه‌كانی ماجد الفتیم و وه‌ پشكه‌كانی ماجد الفتیم ( "ماجد الفتیم" "ئێمه‌"،"ئێمه‌"،"هی ئێمه‌")

ئه‌م سیاسه‌ته‌ شیده‌كاته‌وه‌ كه‌ چۆن ماجد الفتیم زانیارییه‌ تایبه‌تیه‌كانت كۆده‌كاته‌وه‌ و شی ده‌كاته‌وه‌ و به‌كاریان دێنێت و هه‌ڵیان ده‌گرێت وه‌كو كۆنتڕۆڵكردنی زانیاریه‌كان. كاتێ كه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌یت خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێمه‌ به‌كار بێنه‌ یان په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێك له‌ میدیاكانی ئێمه‌ بكه‌ له‌ وێبسایت و ئاپی مۆبایل

ئایا ئه‌م سیاسه‌ته‌ چی له‌ خۆی ده‌گرێت
ئێمه‌ هه‌ڵسده‌ستین به‌ پابه‌ندبوونمان به‌ به‌رزترین ستانده‌رد كاتێك دێته‌ سه‌ر بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ و به‌كارهێنان و پاراستنی زانیاری تاكه‌ كه‌سی ئێوه‌، وه‌ بۆیه‌ ئه‌م سیاسه‌تانه‌مان داناوه‌ “the Policy”
• پۆلێن كردنی جۆری زانیاری تاكه‌كه‌سی كه‌ ئێمه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌
• ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چۆن و بۆچی ئێمه‌ زانیاری تاكه‌ كه‌سی كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ و بۆچی به‌كاریان دێنین
• ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌ی و بۆچی ئێمه‌ زانیاریه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كان به‌شداری پێ ده‌كه‌ین له‌نێو ماجد الفتیم و ڕێكخراوه‌كانی تر
• ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چۆن ئێمه‌ زانیاریه‌كان ده‌پارێزین كه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌
• ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماف و هه‌ڵبژاردنه‌كانی تۆ چییه‌ سه‌باره‌ت به‌ زانیاریه‌كانی تۆ

ئه‌م سیاسه‌ته‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت كاتێك تۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئێمه‌ به‌كار دێنی كه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ به‌ " خزمه‌تگوزاریه‌كانمان‌" ناوی هاتووه‌. بۆیه‌ به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئێمه‌ ئه‌م مانایانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت...
• كڕین\داواكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان یان به‌رهه‌مه‌كان له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ لقه‌كانمان له‌سه‌ر مۆبایل یان له‌ كۆگاكان یانیش له‌ سه‌ر هێلی ئینته‌رنێت
• به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌كێك له‌ پلاتفۆرمه‌كانمان وه‌كو وێبسایت ("وێبسایته‌كانمان") و ئینته‌رنێته‌ گشتیه‌كانمان و ئاپی مۆبایل ("ئاپه‌كانمان بۆ مۆبایل")
• بوون به‌ ئه‌ندام له‌ هه‌ریه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی وه‌فاداری وه‌كو یانه‌كه‌م ("MyClub")
• به‌شداربوون له‌ ئۆفه‌ركان و پێشبڕكێكان و ناو تۆمار كردن له‌ وه‌رگرتنی هه‌واڵنامه‌كان
ئه‌م سیاسه‌ته‌  هه‌م كاتێك په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تۆ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ی یان ئێمه‌ په‌یوه‌ندین پێوه‌ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانمان

ئه‌و زانیارییه‌ تاكه‌ كه‌سییانه‌ی ئێمه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌
كاتێك تۆ ناوی خۆت له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانمان تۆمار ده‌كه‌ی ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌...
• زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆت له‌وانه‌ ناونیشانی پۆسته‌ و ناونیشانی پاره‌دانت و ئیمه‌یل و ژماره‌ی مۆبایل و ڕۆژی له‌دایك بوونت و ڕه‌گه‌ز و ژماره‌ی پاسپۆرت و ناسنمامه‌ی خۆت.
• زانیاریه‌كانی چوونه‌ چووره‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت وه‌كو ناوی به‌كاربه‌ر و ژماره‌ی نهێنی كه‌ خۆت هه‌لتبژاردووه‌ (به‌ نهێنی پارێزراوه‌)
• ئاره‌زووه‌كانت و داهات و هه‌ندێك زانیاری بۆ پرۆفالی تاكه‌كه‌سی
كاتێك تۆ بازاڕ ده‌كه‌ی له‌لای ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆنلاین و وێبسایتی ئێمه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ و ئاپی مۆبایلمان به‌كاردێنی و به‌ تۆره‌كانی ئینته‌رنێتی ئیمه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ی له‌وانه‌یه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌
• زانیاری سه‌باره‌ت به‌ كڕینی ئۆنڵاینت (بۆ نمونه‌: چی و كه‌ی و له‌كوێ كاڵاكه‌ت كڕیوه‌ و چۆن پاره‌كه‌ت داوه‌)
• زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌ڕانت له‌نێو وێبسایت و ئاپی مۆبایل و به‌كارهێنانی هێلی ئینته‌رنێتی ئێمه‌ و زانیاری كلیك كردنت له‌سه‌ر ڕێكلامێكی ئێمه‌ (ئه‌و ڕێكلامانه‌ش كه‌ له‌سه‌ر وێباستی دامه‌زراوه‌كانی تریشه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت)
• زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ئامێره‌ی كه‌ به‌كاری ده‌هێنیت بۆ گه‌شتن به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانمان  ( له‌وانه‌ جۆر و مۆدێل و سیسته‌می كارپێكه‌ر و ئایپی و وه‌گه‌ڕخه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی ناسنمامه‌ی مۆبایل)
• هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر شوێنی جوگرافی تۆ به‌شێوه‌یه‌كی ورد

كاتێك تۆ به‌هۆی هه‌ر پڕۆگرامێكی وه‌فاداری "Loyalty Program" كڕین ئه‌نجام ده‌ده‌ی لای ئێمه‌ ئه‌وا ئێمه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌
• زانیاری پاره‌دان كه‌ پاره‌دان له‌ناو كۆگا و ئۆنلاین ده‌گرێته‌وه‌ و تۆ خاڵ به‌ده‌ست دێنیت و هه‌روه‌ها چۆن ئه‌و خاڵانه‌ به‌كاردێنیت له‌گه‌ڵ كۆبۆن و كارت كه‌ به‌كاریان دێنیت له‌ناو لقه‌كانی ئێمه‌ یان له‌ لای هاوبه‌شانی ترمان.
كاتێك تۆ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ی یان ئێمه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كه‌ین یان تۆ به‌شداری له‌ به‌خشینێك یان پێشبڕكێیه‌ك یان ڕاپرسییه‌ك یانیش پرسیاركردن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كانمان ده‌كه‌ی ئه‌وا ئێمه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌
• زانیاری تایبه‌ت به‌خۆت كه‌ خۆت به‌ ئێمه‌ی ده‌ده‌ی
• زانیاری له‌باره‌ی ئیمێل و ڕێگای په‌یوه‌ندی تر كه‌ بۆتی ده‌نێرین له‌وانه‌ش زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ئیمه‌یل و به‌سته‌رانه‌ی نێو ئیمه‌یله‌كان كه‌ ده‌یكه‌یته‌وه‌
• سه‌رنجه‌كانت و هاوكاریه‌كانت له‌باره‌ی ڕاپرسی كڕیاران و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان
سه‌رچاوه‌ی تری زانیاری تاكه‌كه‌سی
له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ زانیاری تاكه‌كه‌سی به‌كاربێنین له‌ سه‌رچاوه‌ی تریش وه‌كو كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ پێدانی زانیاری و كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كانی سه‌ر هێل و هاوبه‌شانی ئێمه‌ له‌گه‌ل تۆماره‌ گشتیه‌كان. له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌ له‌باره‌ی تۆ له‌سه‌رچاوه‌ی تره‌وه‌،: زانیاری په‌یوه‌ندی كردن، مێژووی پاره‌دان، كڕینه‌كان، ئاره‌زووه‌كان، هه‌روه‌ها هیوایه‌ته‌كان و زانیاری تریش كه‌ به‌رده‌ستن بۆ گشتی. ئه‌م زانیاریانه‌ش یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ:
• پێداچوونه‌وه‌ و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی لا ئێمه‌ هه‌یه‌
• به‌ره‌وپێش بردن و پێوانه‌كردنی كاریگه‌ریه‌كانی په‌یوه‌ندی ماركێتینكی ئێمه‌ وه‌كو ڕێكلام كردن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت

ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌لایه‌ن یاساوه‌ داوامان لێ بكرێت كه‌ زانیاری له‌سه‌ر تۆ كۆبكه‌ینه‌وه‌ یانیش به‌هۆی مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ل تۆ هه‌مانه‌

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كه‌ زانیاریه‌كانی خۆت نه‌به‌خشی به‌ ئێمه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌م یاسایانه‌ هێشتا ده‌توانی كه‌ سه‌ردانی وێبسایته‌كانمان بكه‌ی به‌ڵام ئه‌و كاته‌ بێ به‌ش ده‌بی له‌ هه‌ندێك له‌ هه‌ڵبژارده‌كان و كاڵاكان و خزمه‌تگوزاریه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێك حاڵه‌ت ئێمه‌ ناتوانین كه‌ به‌گوێره‌ی پێویست خزمه‌تێكتان بكه‌ین كه‌ داوای ده‌كه‌ن

له‌به‌رچی و چۆن ئێمه‌ زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌كار دێنین
با خزمه‌تگوزاریه‌كانمان به‌رده‌ست بن بۆ تۆ

ئێمه‌ زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ به‌كاردێنین بۆ خزمه‌تكردنت له‌كاتێك كه‌ داوای ده‌كه‌ی له‌وانه‌...
• ئه‌نجامدانی داواكاریه‌كانت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ بۆت
• به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه‌ تۆ لای ئێمه‌ تۆمارت كردوه‌
ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بتوانین كه‌ خزمه‌تتان بكه‌ین به‌گوێره‌ی ئه‌ركه‌كانمان بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل تۆ

به‌هره‌كه‌ت تایبه‌ت بكه‌ به‌ كه‌سایه‌تیت
ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ زانیاریه‌كانی تۆ به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ی بۆ تۆی ده‌نێرین له‌گه‌ل كه‌سایه‌تیت بگونجێت و بۆ ئه‌وه‌ی وایان لێ بكه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیان به‌ تۆ هه‌بێت و ئه‌و نامانه‌ت بۆ بنێرین كه‌ تۆ ئاره‌زووی ده‌كه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ش ئاره‌زوویه‌كی بازرگانی ئێمه‌یه‌. له‌هه‌رشوێنێك گرنگ بێت هه‌ولی رازی كردنی تۆ ده‌ده‌ین یه‌كه‌مجار. ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كاربێنین به‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه‌ .
• به‌كارهێنانی شێوازی گه‌ڕانت له‌ناو وێبسایت و له‌ناو كۆگاو له‌ كاتی كڕینی ئۆنلاین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ باشتر كردنی تێگه‌یشتن له‌ تۆ وه‌كو كڕیارێك و پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ كه‌سایه‌تیت
• ناردنی ئه‌و نامانه‌ی كه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیان به‌ تۆ هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یل و پۆسته‌ و ته‌له‌فۆن و كورته‌نامه‌ یاخود ڕێكلامی سه‌ر ئینته‌رنێت، سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئێمه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه‌ هاوبه‌شان و بریكاره‌كانمان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. وه‌كو به‌شێك له‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕێكلامی سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ركه‌وێت له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانمان و ماڵپه‌ری دامه‌زراوه‌كانی ترمان و میدیاكانی تری سه‌ر هێلی ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها ئێمه‌ پێوانه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و رێكلامانه‌ ده‌كه‌ین له‌گه‌ل هی بریكار و هاوه‌شه‌كانیشمان
• بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رمان بێت زیاتر لێت تێ بگه‌ین و ئه‌و خزمه‌تگوزاری و نامانه‌ی كه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیان به‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ تۆ هه‌یه‌ بۆت بنێرین، ئێمه‌ زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ پێك ده‌به‌ستینه‌وه‌ كاتێك تۆ شتێك ده‌كڕی له‌ كۆگاكانمان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ كۆیان ده‌كیه‌نته‌وه‌ له‌ناو ماڵپه‌ر و ئاپی مۆبایل و سه‌رچاوه‌كانی تر له‌گه‌ل دامه‌زراوه‌كانی ژێر باری ماجد الفتیم

په‌یوه‌ندی و كارلێك كردن له‌گه‌ل تۆ
ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ به‌كاربێنین له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن به‌ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی...

• په‌یوه‌ندیت پێوه‌ بكه‌ین ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانمان  بۆ نمونه‌ به‌هۆی مۆبایل یان ئیمه‌یل یان پۆسته‌ یانیش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ تۆ بۆ ئێمه‌ی ده‌نێری له‌ ڕێگای سۆشیار میدیاوه‌
• به‌ڕێوه‌بردنی به‌شداریه‌كانی تۆ له‌ به‌خشین و پێشبركێكان له‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ین له‌گه‌ل بریكار و هاوبه‌شانمان
• بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ داوه‌تنامه‌ت بۆ بنێرین بۆ به‌شداری كردن و ڕێك خستنی ڕاپرسی كڕیاران و پرسیار و توێژینه‌وه‌كان كه‌ ئه‌نجام ده‌درێن له‌لایه‌ن ماجد الفتیم و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ ئێمه‌
ئه‌مه‌ ئاره‌زوویه‌كی ڕه‌وای بازرگانی ئێمه‌یه‌ كه‌ بتوانین وه‌ڵامی گونجاو بۆ تۆ بنێرین له‌گه‌ل تێبینی ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانمان

به‌ڕێوه‌بردن و باشتر كردنی كرداره‌كانی ڕۆژانه‌مان
ئێمه‌ زانیاریه‌كان شیده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تۆ چۆن خزمه‌تگوزاریه‌كانمان به‌كاردێنی بۆ ئه‌وه‌ی ...
• وێبسایت و ئاپی مۆبایله‌كانی به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ببه‌ین و باشتریان بكه‌ین
• یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌ودای به‌رهه‌مه‌كانمان و خزمه‌تگوزاریه‌كان و كۆگاكان و زانیاری ته‌كنه‌لۆژی و هه‌روه‌ها شێوازی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ل تۆ به‌ره‌و پێش ببه‌ین
• به‌دواداچوون و ڕیگری كردن له‌ فێل یاخود تاوانی تر

ئه‌مه‌ ئاره‌زوویه‌كی ڕه‌وای بازرگانی ئێمه‌یه‌ كه‌ زانیاریه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كاربێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانمان تێبگه‌ین و به‌ره‌و باشتریان ببه‌ین

به‌شداری پێ كردنی زانیاری تاكه‌كه‌سی
ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ زانیاریه‌كانی تۆ هاوبه‌شی پێ بكه‌ین له‌گه‌ل كۆمپانیای لایه‌نی سێیه‌م له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌

لقه‌كانی ماجد الفتیم
ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ زانیاری تاكه‌كه‌سی به‌شداری پێ بكه‌ین كه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌كێك له‌ لقه‌كانمان و له‌گه‌ل لقه‌كانی تر بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌

هاوبه‌شانی بازاڕ
ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ زانیاریه‌كانی تۆ هاوبه‌شی پێ بكه‌ین له‌گه‌ل كۆمپانیای تر كه‌ به‌رهه‌م ده‌فڕۆشن له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئێمه‌وه‌ (" هاوبه‌شانی بازاڕ") . ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و زانیاریانه‌ هاوبه‌شی پێ ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تی هاوبه‌شانمان ده‌دات كه‌ خزمه‌تگوزاری خۆیان پێ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ نمونه‌ كاتێك تۆ شتێك ده‌كڕی له‌ سه‌ر هێل یان له‌ناو كۆگاكان ئه‌وا ئێمه‌ هه‌ندێك زانیاری ده‌ده‌ین به‌ هاوبه‌شه‌كان له‌وانه‌ ناوی تۆ و زانیاری په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنت و ناونیشانت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن كه‌ كاڵاكه‌ بگه‌یه‌نن به‌ تۆ

ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
ئێمه‌ كار له‌گه‌ل ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ین كه‌ به‌ ئاگاداریه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراون و كارده‌كه‌ن له‌ژێر ناوی ئێمه‌. بۆ نمونه‌ ئه‌مانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ : ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌كنه‌لۆژی و هه‌لگرتن و لێكدانی زانیاریه‌كان و ئه‌نجامدانی پاره‌دان و گه‌یاندنی داواكاریه‌كان. ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و زانیاریانه‌ هاوبه‌شی پێ ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تی دامه‌زراوه‌كانی خزمه‌تگوزاری ده‌ده‌ن كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن

هه‌ندێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی خزمه‌تگوزاری كه‌ ئێمه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه‌نالی سه‌ر هێلی ئینته‌رنێت به‌رێوه‌ ده‌به‌ن و ڕیكلامی په‌یوه‌ندیدار داده‌نێن بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان و خزمه‌تگوزاریه‌كانمان هه‌روه‌ها له‌گه‌ل بریكاره‌كان و هاوبه‌شانی بازاڕمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ كه‌ له‌ژێر ناوی ئێمه‌ كارده‌كه‌ن. بۆ نمونه‌ له‌وانه‌یه‌ تۆ ڕیكلامی به‌رهه‌مه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئێمه‌ ببینی كاتێك تۆ ماڵپه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار دێنیت

هاوبه‌شی پێكردنی زانیاری تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی تر
ئێمه‌ زانیاری تاكه‌كه‌سی هاوبه‌شی پێ ده‌كه‌ین له‌گه‌ل دامه‌زراوه‌كانی تر له‌و بارانه‌ی خواره‌وه‌
• هه‌ركاتێك لایه‌نی یاسا یان لایه‌نێكی حكومه‌ت داوامان لێ بكات كه‌ زانیاریه‌كانیان پێ بده‌ین
• ئه‌گه‌ر‌ پێویست بكات كه‌ ئێمه‌ زانیارییه‌كان هاوبه‌شی پێ بكه‌ین بۆ ڕایی كردن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆمان (ئه‌مه‌  ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زانیاری تاكه‌كه‌سی بده‌ین به‌ كه‌سانی تر بۆ ڕێگری كردن له‌ فێل و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پاره‌نه‌دان)
• بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ ئێمه‌ یه‌كێك له‌ مافه‌كان و ئه‌ركه‌كانی خۆمانی پێ ده‌فڕۆشین یان بۆیان بگوازینه‌وه‌ (یان ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر فڕۆشتنی یه‌كێك له‌ مافه‌كان و ئه‌ركه‌كان بكه‌ین له‌گه‌ڵیان) له‌ژێر هه‌ر ڕه‌زامه‌ندیه‌كی نێوان ئێمه‌ و تۆ. ئه‌گه‌رگواستنه‌وه‌ یان فڕۆشتنه‌كه‌ ئه‌نجام درا ئه‌وا دامه‌زراوه‌كه‌ ده‌توانێ زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ به‌كاربێنێت به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێمه‌
• بۆ هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ناوی بازرگانی ئێمه‌ بێت
• بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌رك و مافه‌كانی خۆمانی بۆ بگوازینه‌وه‌ له‌ژێر ڕه‌زامه‌نی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تۆ

گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی لای ئێمه‌
زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ له‌وانه‌یه‌ بگوازرێته‌وه‌ یان هه‌ڵبیگرێت یان به‌كردار بكرێت له‌ وڵاتێك كه‌ هه‌ژمار نه‌كراوه‌ به‌ وڵاتێك كه‌ ئاستی پاراستنی زانیاری تاكه‌كه‌سی هه‌بێت له‌ژێر یاسای یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ یان یاساكانی وڵاته‌كه‌ كه‌ لێی نیشته‌جێی یان وڵاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوكاری هه‌یه‌.

ئێمه‌ چه‌ند پارێزه‌رێكی تۆكمه‌مام داناوه‌ (بۆ نمونه‌ پابه‌ند بوونی به‌ڵیننامه‌) به‌ گوێره‌ی داواكرایه‌ یاساییه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ زانیاریه‌كای تۆ پارێزراوه‌ به‌ باشی
هه‌ركاتێك ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كانی تۆ گواسترایه‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری بیانی ئه‌وكاته‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر باری یاسای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ و له‌و حاله‌ته‌ له‌وانه‌یه‌ داوامان لێ بكرێت كه‌ زانیاریه‌كان بۆ دادگاكان بنێرین یانیش بۆ ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێ كردن  یانیش بۆ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌و دامه‌زراوانه‌  به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها له‌و كاتانه‌ ئه‌مه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه‌ به‌گوێره‌ی یاسا بێت

چۆن ئێمه‌ زانیاری تاكه‌كه‌سی ده‌پارێزین
ئێمه‌ هه‌میشه‌ چاودێری پارێزه‌ره‌ فیزیكی و ته‌كنیكی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی تۆ بپارێزین له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت به‌بێ ئاگاداری ده‌ستی بگات به‌و زانیاریانه‌ و به‌كاریان بێنێت و بیانگۆڕێت و له‌ناویان ببات. هه‌رچه‌نده‌ هیچ مالپه‌ڕێكی ئینته‌رنێت ناتوانرێت 100% پارێزراو بێت و ئێمه‌ش به‌رپرس نین له‌ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خوازراو له‌ به‌ده‌ست كه‌وتنی زانیاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو كه‌ له‌ سه‌رووی كۆنتڕۆلی ئێمه‌وه‌ بێت

میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ئێمه‌ كۆمه‌ڵیك كه‌ناڵ و لاپه‌ره‌ و هه‌ژمار به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ مالپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ هه‌واڵ دان و یارمه‌تی دان و گه‌شتن به‌ كڕیار. ئێمه‌ چاودێری و ریكۆردی كۆمێنت و پۆست ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ئێمه‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی خۆمان پێش بخه‌ین

ماجد الفتیم به‌رپرس نیه‌ له‌ هه‌ر زانیاریه‌ك كه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ جگه‌ له‌و زانیاریانه‌ی كه‌ خۆمان پۆستیان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ پشتڕاستی ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ ناكه‌ینه‌وه‌ به‌ خودی خۆیان یانیش ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌سه‌ریان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نی سێیه‌مه‌وه‌.

ھه‌لگرتن
ئێمه‌ زانیاریه‌كان هه‌ڵده‌گرین بۆ هه‌رچه‌ندێك كه‌ پێویست بكاتب بۆ -1- به‌ڕێوه‌بردنی كڕینه‌كان، ئه‌ندام بوون و پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می تری په‌یوه‌ندیدار یاخود خزمه‌تگوزاری تر كه‌ له‌ژێر ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌یه‌ له‌وانه‌ش به‌رده‌وامی دان به‌ ناردنی نوێترین بابه‌ت بۆ تۆ له‌ ماركێتی ئێمه‌ -2- به‌ كه‌سایه‌تی كردنی به‌رهه‌مه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كان و نامه‌كان له‌گه‌ل تۆ -3- تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هه‌ڵگرتنه‌كه‌ له‌گه‌ل داواكاریه‌كانی یاسا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌. دوای هه‌ژماركردنی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند زانیاریه‌كانی تۆ لای ئێمه‌ ده‌پارێزرێت دوای ته‌واوبوونی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تۆ، ئێمه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ ئه‌ركه‌ یاساییه‌كانمان و پێشبینیه‌ ڕیكخه‌ره‌كان.

ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێ داوا بكه‌ی كه‌ چیتر زانیاریه‌كانی تۆ به‌كار بێنین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانمان بۆت بنێرین، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ له‌ ئۆفیسی شیكاریه‌كان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری ماجد الفتیم، دوبه‌ی، ئیماراتی عه‌ره‌بی، ژماره‌ی پۆسته‌:91100
ده‌توانی كه‌ به‌ ئیمه‌یلیش په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ی به‌م ناونیشانه‌ : privacy@maf.ae

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ئێمه‌ زانیاریه‌كانی تۆماری تۆ هه‌ڵده‌گرین و به‌كاری دێنین تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ گرنگه‌ تا ئه‌ركه‌ یاساییه‌كانی ئێمه‌ ته‌واو ده‌بێت و نا ڕیكیه‌كان چاك ده‌كه‌ین و ره‌زامه‌ندیه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

نامه‌ بازرگانیه‌كان
هه‌موو نامه‌ بازرگانیه‌كان كه‌ ئێمه‌ بۆت ده‌نێرین هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وه‌ت پێ ده‌ده‌ن كه‌ بتوانی به‌شداری كردنت ڕابگری له‌ وه‌رگرتنی نامه‌كان له‌ داهاتوو. ئه‌گه‌ر چیتر ئاره‌زوو ناكه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كانی ڕیكلامت بۆ بێت ده‌توانی كه‌ وه‌رگرتنی ئیمه‌یله‌كان ڕابگری یاخود ڕیكخستنی هه‌ژماره‌كه‌ت بگۆڕیت ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ناوی تۆ نه‌مێنێت له‌ لیستی بازرگانی لای ئێمه‌

تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ وه‌رگرتنی ڕیكلامی بازرگانی ڕابگری لای خۆت ئه‌وا هێشتا نامه‌ی كارپێكردن و خزمه‌تگوزاری ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ت پێ ده‌گات كه‌ لای ئێمه‌ كڕیوته‌ له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ تۆ ناردووته‌، وه‌ ئێمه‌ زانیاریه‌كانی تۆ له‌ لیستی سڕكراوه‌كان ھه‌ڵده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نامه‌ی ڕێكلامی بازرگانیت پێ نه‌گات له‌ داهاتوو

كووكی و ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی هاوشێوه‌ی
ئێمه‌ كوكی و ته‌كنه‌لۆژیای هاوشێوه‌ی به‌كاردێنین وه‌كو له‌سه‌ردانان و پێكسل ("كوكیس")، بۆ به‌ كه‌سایه‌تی كردن و به‌ره‌و پێش بردنی به‌هره‌ی كڕیاری تۆ كه‌ تۆ ماڵپه‌ر و ئاپی مۆبایلی ئێمه‌ به‌كار دێنیت وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێكلامی په‌یوه‌ندیدار بۆ تۆ بنێرین. كوكی بریتیه‌ له‌ فایلی داتای بچووك كه‌ ڕیگه‌ به‌ ماڵپه‌ر و ئاپی مۆبایل ده‌ده‌ن مه‌ودایه‌كی زانیاری كۆ بكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵیانبگرن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ و لاپتۆپ و ئامێری مۆبایل

كووكی یارمه‌تی ئێمه‌ ده‌دات كه‌ تایبه‌تمه‌ندی و كارپێكه‌ری گرنگ پێشكه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر ماڵپه‌ر و ئاپی مۆبایل. وه‌ ئێمه‌ به‌كاریان دێنین بۆ باشتری كردنی به‌هره‌ی كریاره‌كان. بۆ نمونه‌ له‌م بارانه‌ به‌كار دێن

باشتر كردنی كاری ماڵپه‌ر و ئاپی مۆبایل
كووكیس یارمه‌تی ئێمه‌ ده‌دات كه‌ كاری ماڵپه‌ر و ئاپی مۆبایل به‌ره‌و پێش ببه‌ین تاكو بتوانین كه‌ به‌هره‌ی تۆ به‌ كه‌سایه‌تی بكه‌ین و ڕیگا به‌ تۆ ده‌ده‌ن كه‌ چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندییان به‌كار بێنیت.
بۆ نمونه‌ ئێمه‌ كووكی به‌كارده‌هێنین بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ ئاره‌زووی چی ده‌كه‌ی و چی له‌ سه‌به‌ته‌ی بازاڕكردنی تۆ دا هه‌یه‌ بۆ كاتی گه‌رانه‌وه‌ت بۆ سه‌ر ماڵپه‌ر و ئاپه‌كانی مۆبایل.

باشتر كردنی ڕۆتینی ماڵپه‌ر و ئاپه‌كانی مۆبایل
كووكیس یارمه‌تی ئێمه‌ ده‌دات كه‌ تێبگه‌ین له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ماڵپه‌ر و ئاپه‌كانی مۆبایلمان. بۆ نمونه‌ كه‌ پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی ئیرۆرت (Error Message) ت بۆ بێت له‌كاتی گه‌ڕانت. ئه‌م كووكیانه‌ زانیاری وا كۆده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نه‌ناسراون و به‌ستراون.

گه‌یاندنی ڕێكلامی ئۆنلاینی په‌یوه‌ندیدار
ئێمه‌ كووكی به‌كاردێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكلامانه‌ت بۆ بنێرین كه‌ وا بڕوا ده‌كه‌ین كه‌ زۆرترین په‌یوه‌ندیان به‌ تۆ هه‌بێت له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانمان و ماڵپه‌ری دامه‌زراوه‌كانمان

ئه‌و كووكیانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێن له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانمان زۆربه‌ی جار له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی تر داده‌نرێن وه‌ هه‌میشه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی ئێمه‌یه‌. ئه‌م كووكیانه‌ زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌ڕان تۆ له‌ ئۆنلاین كۆده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وانه‌ ئای پی و ئادرێس و ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی تۆ لێیه‌وه‌ هاتووی و هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر مێژووی كڕینه‌كانت و پێكهاته‌ی نێو سه‌به‌ته‌ی بازاڕكردنت. ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ له‌وانه‌یه‌ ڕیكلام له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئێمه‌ ببینی یاخود له‌سه‌ر ماڵپه‌ری دامه‌زراوه‌كانی تر. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ تۆ ڕێكلامی دامه‌زراوه‌ی تر ببینی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئێمه‌.

بۆ یارمه‌تیدانی ئێمه‌ كه‌ ڕیكلامی ئۆنلاینی په‌یوه‌ندیدار به‌ تۆ بنێرین بۆت له‌وانه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ لێك بده‌ین كه‌ به‌ هۆی كووكی یه‌كانه‌وه‌ كۆمان كردۆته‌وه‌ له‌ وێبگه‌ری سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان له‌سه‌ر هه‌ر ئامێرێك و هه‌روه‌ها زانیاری تریش  كه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌كو  پرۆگرامی وه‌فاداری ("Loyalty program")

پێوانه‌كردنی كاریگه‌ری نامه‌ بازرگانیه‌كانمان، له‌وانه‌ كووكی ڕێكلامه‌كانی ئۆنلاین پێمان ده‌ڵێن كه‌ ئایا تۆ ڕێكلامێكت بینیوه‌ یان نا وه‌ ماوه‌ی چه‌نده‌ كه‌ بینیوته‌. ئه‌م زانیاریه‌ وا ده‌كات كه‌ ئێمه‌ پێوانه‌ی كاریگه‌ری كامپه‌ینی ڕێكلامه‌كان بكه‌ین و كۆنترۆڵی ژماره‌ی نیشاندانی ڕیكلامه‌كه‌ بكه‌ین لای تۆ.

ئێمه‌ كووكی بۆ پێوانه‌ی كاریگه‌ری نامه‌ی بازرگانیش به‌كاردێنین بۆ نمونه‌ كه‌ پێمان ده‌ڵێت ئایا تۆ نامه‌یه‌كت كردۆته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ بۆمان ناردوویت

هه‌ڵبژارده‌ی تۆ له‌سه‌ر بابه‌تی كووكی
ده‌توانی ڕیكخستنی وێبگه‌ره‌كه‌ت به‌كاربێنیت بۆ ڕازی بوون و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كووكی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و كووكیانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ن. تۆ ده‌توانی واش له‌ وێبگه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت كه‌ ئاگادارت بكاته‌وه‌ هه‌ر كاتێك كووكی نوێ خرایه‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان ئامێری تر.

ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێری كه‌ هه‌ندێك یان هه‌موو كووكییه‌كان ڕابگری، ڕه‌نگه‌ تۆ نه‌توانی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌ر پلاتفۆرمه‌كه‌ به‌كاربێنیت. بۆ نمونه‌ تۆ ناتوانی كه‌ كاڵا زیاد بكه‌ی بۆ نێ سه‌به‌تی بازاڕكردنت و هه‌نگاوی داهاتوو ببڕیت و بیكڕیت یانیش ناتوانی كه‌ هه‌ندێك به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری به‌كاربێنیت كه‌ پێویستیان به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ هه‌یه‌،
هه‌ركاتێك ڕازی بوویت به‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ كووكی به‌كاربێنین ئه‌وا ئێمه‌ كووكیه‌كان ده‌خه‌ینه‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان هه‌ر ئامێرێكی تر، هه‌ركاتێك ویستت چیتر كووكی به‌كارنه‌هێنیت ئه‌وا ده‌بێت به‌هۆی ڕیكخستنی مۆبایله‌كه‌ت كووكیه‌كان بسڕیته‌وه‌.

زانیاری كۆكراوه‌ و شیكاری زانیاری و كارپێكردنی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ زانیاری تاكه‌كه‌سی كۆبكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و توخمانه‌ بسرینه‌وه‌ كه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی شێواز و به‌ره‌وپێش بردنی ره‌نجی بازرگانی و ڕیكلام كردن و بۆ شیكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاتفۆرم و به‌ره‌وپێش بردنی ئۆفه‌ره‌كانی به‌رهه‌م و پێكهاته‌كان و گۆڕانكاری كردن له‌ ناوه‌ڕۆك و هه‌یكه‌ل و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری نێو پلاتفۆرمه‌كان. بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه‌ ڕه‌نه‌ لایه‌نی سێیه‌م ڕاسپێرین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ له‌ژێر ناوی ئێمه‌.

ئێمه‌ هه‌ندێ زانیاری به‌كارهێنان كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆكو ژماره‌ و چه‌ندباره‌ی سه‌ردانی كردنه‌كانی پلاتفۆرمه‌كانمان. ئه‌م زانیاریه‌ ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ چ ماڵپه‌رێك هاتووی و بۆ كامه‌ ماڵپه‌ر چووی و كامه‌ وێبگه‌ر به‌كاردێنیت و ئامێره‌كه‌ت و ژماره‌ی ئای پی. ئێمه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ ته‌نها به‌شێوه‌ی كۆمه‌ل به‌كاردێنین. ئه‌م كۆكردنه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ كڕیاره‌كانمان چه‌نده‌و كامه‌ به‌شی پلاتفۆڕمه‌كانی ئێمه‌یان به‌كارهێناوه‌ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانیكه‌رانی شوێنه‌ جیاجیاكان و ئاره‌زوویان و هه‌ڵسوكه‌وتیان بۆ ئه‌وه‌ی لێتان تێبگه‌ین و باشتر خزمه‌تتان بكه‌ین.

ئه‌گه‌ر تۆ دوگمه‌یه‌ك له‌سه‌ر پلاتفۆڕمێكی ئێمه‌ دابگری كه‌ به‌سته‌ر كراوه‌ له‌گه‌ل میدیایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ماڵپه‌ڕی هاوشێوه‌ ( بۆ نمونه‌ "like" یان "share") ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ناو ماڵپه‌ری ئێمه‌ ده‌چێت بۆ ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی تر و به‌گوێره‌ی ڕێكخستنی تایبه‌تمه‌ندی خۆت له‌وانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی یان گشتی ده‌ربكه‌وێت ( بۆ نمونه‌ بۆ هاوڕێكانت یان شوێنكه‌وتووانت یانیش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌ بتوانێت بگات به‌ ڵاپه‌ره‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت)

مافه‌كانی تۆ
تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ ببینی و به‌رده‌ستت بێت كه‌ ئێمه‌ كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی تۆ. بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆپیه‌ك تكایه‌ نامه‌به‌ك بۆ ئۆفیسی به‌ش شیكاری بنوسه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ماجد الفتیم، دوبه‌ی، ئیماراتی عه‌ره‌بی. ژماره‌ی پۆسته‌ :91199
هه‌روه‌ها ده‌توانی ئیمه‌یلێك بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ بنێریت privacy@maf.ae

هه‌روه‌ها تۆ هه‌ندێك مافی تریشت هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆت كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ یاساكانی ناوخۆ هه‌یه‌. ئه‌مانیش بریتین له‌:
• ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی تۆ كه‌ لای ئێمه‌ هه‌یه‌
• سڕینه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ
• كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای به‌كارهێنانی زانیاریه‌كانی تۆ
• تانه‌ دان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زانیاریه‌كانی تۆ له‌لاین ئێمه‌
• ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌زامه‌ندیه‌ك كه‌ تۆ به‌ ئێمه‌ت داوه‌ بۆ به‌كارهێنانی زانیاریه‌كانی تۆ
• به‌ده‌ست هێنانی زانیاری تایبه‌تی خۆت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه‌ بتوانرێت به‌كاربهێنرێت و بیگوازیه‌وه‌ بۆ لایه‌نی سێیه‌م ( مافی گوازرانه‌وه‌ی زانیاری)
• نووسینی سكاڵا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاراستنی زانیاری ناوچه‌یی

ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌ی كه‌ گفتوگۆ یان یه‌كێك له‌م مافانه‌ تاوتوێ بكه‌ی تكایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواره‌وه‌

ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و زانیاریانه‌ی تۆ كه‌ له‌لای ئێمه‌ هه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌ یانیش به‌سه‌رچوون، تكایه‌ نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بنێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گله‌ییه‌كه‌ی تۆ بگات به‌ ئێمه‌ و تاكو هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ڕیكۆرده‌كانمان

تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ داوای زانیاری زیاترت لێ بكه‌ین تاكو داواكاریه‌كانت به‌ هه‌ند وه‌ربگرین.
نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
ئه‌گه‌ر هه‌ر نیگه‌رانیه‌كت هه‌بیه‌ ده‌رباره‌ی گوێرایه‌لیه‌كانی ئێمه‌ بۆ هه‌ر یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كان یاخود یه‌م یاسایه‌ی تاپیبه‌تمه‌ندی (privacy policy) تكایه‌ نامه‌یه‌ك بۆ ئۆفیسی گوێڕایه‌لی دامه‌زراوه‌یی ( Corporate Compliance Office) ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ماجد الفتیم، ئه‌بو زه‌بی، ئیماراتی عه‌ره‌بی، ژماره‌ی پۆسته‌: 91100
یاخود په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌م ئیمه‌یله‌ privacy@maf.ae
هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ زووترین كات وه‌ڵامی نیگه‌رانیه‌كانتان بده‌ینه‌وه‌

ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌باره‌ی گۆڕانكاریه‌كان له‌م سیاسه‌تی
ئێمه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتی پێویست وه‌ نوێكارییه‌كانیش له‌سه‌ر پلاتفۆڕمه‌كانی خۆمان داده‌نێین. ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه‌ زانیاریه‌كانی تۆمان بۆ مه‌به‌ستی جیا به‌كار هێنا له‌وه‌ی كه‌ كۆمان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ری ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ ئاگادارت ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێن كاتێك كه‌ بلاو ده‌كرێنه‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ بكرێت. تكایه‌ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ بكه‌ له‌ ماوه‌ی جیا جیا بۆ زانینی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك

به‌سته‌ره‌كان
ماڵپه‌ر و ئاپه‌كانی مۆبایلمان ڕه‌نگه‌ به‌سته‌ر له‌خۆ بگرن بۆ ماڵپه‌رانێك كه‌ سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی تر بن و خاوه‌ن سیاسه‌تی خۆیان بن. تكایه‌ به‌ وردی سیاسه‌ت و مه‌رجه‌كان بخوێنه‌وه‌ پێش پێدانی هه‌ر زانیاریه‌كی تاكه‌كه‌سی له‌سه‌ر هه‌ر ماڵپه‌رێك چونكه‌ ئێمه‌ هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك هه‌ڵناگرین بۆ ماڵپه‌ری دامه‌زراوه‌ی تر

منداڵ

ئەم ماڵپەڕەی ئێمە ڕووبەڕوی کەسانی پێنەگیشتوو ناکرێتەوە. وەرگرتنی زانیاری کەسی لە هەرهاوڵاتیەک دەرباروی کەسانی خوار ١٣ ساڵ، بە شێوەیەکی فەرمی هەژمار دەکرێت وەک کەسی بەخێوکەر.ئەم زانیاریە کەسیانە بە کاردێت بۆ کۆکردنەوەی و بە کارهێنان و بەرەو پێش بردنی بارودۆخی زانیاریەکان بە پەیوەندی لەگەڵ یاسا تایبەتیەکانی ماڵپەرەکە.

دواین نوێكردنه‌وه‌ : 24-6-2018