About Us

ده‌رباره‌ی ماجد الفتیم

ده‌رباره‌ی ماجد الفتیم

له‌ سالی 1992 دامه‌زراوه‌، ماجد الفتیم یه‌كه‌مین مۆل و بازار و شوێنه‌ی حه‌وانه‌وه‌یه‌ له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا.له‌ سالی 1992 دامه‌زراوه‌، ماجد الفتیم یه‌كه‌مین مۆل و بازار و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یه‌ له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا.

چیرۆكێك كه‌ جێگای تێرامانه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی بازرگانی، ماجد الفتیم له‌ تێرامانی پیاوێك ده‌ستی پێكرد بۆ گۆرینی شێوازی بازاركردن و كات به‌سه‌ر بردن و ڕابواردن و هه‌روه‌ها درووستكردنی كاتێكی خۆش بۆ هه‌مووان له‌ هه‌موو ڕۆژێك. له‌و كاته‌وه‌ وا گه‌شه‌ی كردوه‌ و بۆته‌ یه‌كێك له‌ به‌رزترین و سه‌ركه‌وتووترین گه‌شه‌سه‌ندنی بازرگانی له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی و درێژبوونه‌ی 12 ماركێتی نێوده‌وله‌تی، وه‌ خاوه‌ن 26000 كارمه‌ند و به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین توانای خاوه‌ندارێتی (BBB ) له‌ نێو كۆمپانیا تایبه‌تیه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست.

ماجد الفتیم خاوه‌نی 17 مۆڵی بازاڕكردن و 11 هۆتێل و هه‌روه‌ها 3 كۆمه‌لگای فره‌ جۆره‌ له‌ خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا له‌گه‌ل پێشوه‌چوونی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌. هه‌ندێك له‌مانیش بریتین له‌ مۆلی ئیمارات و مۆڵه‌كانی سیتی سه‌نته‌ر و 4 مۆڵی كۆمه‌ڵگایی كه‌ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ل حكومه‌تی شاریجه‌. وه‌ خاوه‌ن مافێكی زۆری ده‌ستوورییه‌ له‌ كارفور له‌ 19 ماركێت له‌ سه‌رتاسه‌ری باكوری ئه‌فریقیا و ناوه‌رساتی ئاسیا، وه‌به‌رهێنان له‌ زیاتر له‌ 50 هایپه‌رمارێكت و له‌ زیاتر له‌ 12 وڵات.

ماجد الفتیم زیاتر له‌ 109 سینه‌مای VOX ، وه‌ 16 هه‌ساره‌ی سیحری Magic planet به‌رێوه‌ده‌بات له‌ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌ و له‌گه‌ل شوێنه‌ گه‌شتیاره‌یه‌كان و شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ر بردن وه‌ك سكای دوبه‌ی و ئای فلای دوبه‌ی له‌گه‌ل چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی تر. ماجد الفتیم باوكی كۆمپانیای حه‌رجی داراییه‌ كه‌ كرێدت كاردی (نه‌جم) ده‌رده‌كات، كه‌ بازاڕێكی هاوچه‌رخی بازرگانیه‌ و بڕانده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات وه‌كو Abercrombie و Fitch و Juicy Couture و Halston Heritage ن له‌گه‌ل كۆمپانیایه‌كی چاودێری ته‌ندرووستی. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌گه‌ل Dalkia و له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو درێژه‌ی پێدراوه‌ بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل كۆمپانیای Gourmet Gulf
 

ده‌رباره‌ی كارفور

ده‌رباره‌ی كارفور

كارفور یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین زنجیره‌ هایپه‌رماركێته‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌ هێنرایه‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا له‌ لایه‌ن ماجد الفتیم له‌ ساڵی 1995، كه‌ پێشه‌نگه‌ له‌ مۆڵی بازرگانی و بازاڕ و كات به‌سه‌ربردن له‌ سه‌رتاسه‌ری ناچه‌كه‌.

كارفور بۆته‌ گه‌وره‌ترین خۆگر و خێراترین و دڵخۆشكه‌رترین زنجیره‌ی هایپه‌رماركێت له‌ ناوچه‌كه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه‌شی به‌ش كردووه‌ له‌گه‌ل زیاتر له‌ 21000 كارمه‌ند كه‌ له‌ زیاتر له‌ 68 نه‌ته‌وه‌ پێك هاتوون له‌ 12 وڵات، كه‌ خزمه‌تی كڕیاران ده‌كه‌ن به‌ خزمه‌تێكی جۆراوجۆرو به‌نرخ.

كارفور دڵنیایی قایل بوونی كڕیاران و متمانه‌یان ده‌كات ڕۆژانه‌ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تێكی بێ ڕكابه‌ر له‌گه‌ل ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رهه‌كانی كه‌ زیاتره‌ له‌ 100000 به‌رهه‌م. كڕیاران ده‌توانن هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بكرن له‌ كافور كه‌ پێویستیانه‌ چ كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی ماله‌وه‌ بێت یان میوه‌ی نوێ بێت له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان تاكو به‌رهه‌می ناوه‌كی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

كارفور یه‌كه‌مین هایپه‌رماركێتی خۆی له‌ ئه‌رمینیا كرده‌وه‌ له‌ ساڵی 2015 وه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 130 هایپه‌رماركێت و سوپره‌ماركێت و بازاڕی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌ 15 ولاتی ناوچه‌كه‌ و پلانی هه‌یه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ 38 وڵات له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوه‌ڕاستی ئاسیا و ئه‌فریقیا و ڕووسیا.

ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌جه‌نگین ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین كوالێتی و باشترین هه‌ڵبژارده‌ بۆ كه‌لوپه‌لی ناوماڵ كه‌ به‌رده‌ستن له‌ ئه‌رمینیا. نرخ و داشكانه‌كانی ئێمه‌ به‌ مانا ئۆفه‌ر ده‌به‌خشن كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین نرخی كه‌مترتان بۆ دانێین و به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كانتان به‌ نرخی بێ ڕكابه‌ر.

بەهایەکەنمان ڕینیشانده‌رمانن له‌كاتێكدا كه‌ به‌رده‌واین له‌ گه‌شته‌كانمان

دیار بوون

دیار بوون هه‌میشه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ جه‌سته‌ی ماجد الفتیم. وه‌ هه‌میشه‌ یه‌كیه‌مین بووه‌ بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ به‌هره‌ییه‌كان له‌ژێر یه‌ك سه‌قف.

دیار بوون به‌رده‌وامی ده‌بێت لای ئێمه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی كه‌ش وهه‌وایه‌كی درووستكه‌ر كه‌ تیایدا هاندان هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی جیا و خۆدانه‌ به‌ر نه‌زانراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رشتێك ئه‌سته‌م بێت ئه‌نجامی بده‌ین.

بە جۆش و خرۆش

بە جۆش و خرۆش پێناسە ی
هێزێكی مە زنی گە نجانە و
ڕوویێكی ئیلهام بۆ كراو ده كات
كە باوڕی بە وه هە یە كە هە موو
شتێك ده كرێ ئە نجام بدرێ. 20
ساڵ پێش ئێستا كێ باوڕی ده كرد
كە ئێمە بە فر ده بینین لە بیاباندا؟

پێكه‌وه‌بوون

پێكه‌وه‌بوون پێناسه‌ی هێزێكی یه‌كگر ده‌كات كه‌ پێمان ده‌ڵێت هه‌موو گه‌وره‌تره‌ له‌ كۆی پارچه‌كان. ئێمه‌ پێكه‌وه‌ داهاتوو درووست ده‌كه‌ین له‌گه‌ل كه‌ش و هه‌وایه‌كی پشتگیری كه‌ زانیاری یاریده‌ده‌ری و بونیاتنانی ڕاوێژكردن ئاسان ده‌كات